تۆمەتبار بە كوشتنی گەنجەكەی سلێمانی دەستگیركرا

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی تۆمەتباری کوشتنی هاوڵاتییەکەی شاری سلێمانی رادەگەیەنێت.

دەزگای ئاسایش رایگەیاند، دوای ئەوەی شەوی رابردوو 2024/11/7 لە گەڕەکی قڕگەی شاری سلێمانی بەهۆکاری بوونی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەنێوان کچ و کوڕێک، رووداوێکی تەقەکردن روویدا و بووە هۆی کوژرانی کەسێک بەناوی (ب.ف.ع.)، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە دەستبەجێ تۆمەتباری رووداوەکە دەستگیرکرا و رووبەڕووی یاسا کرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: کەسێکمان دەستگیرکرد کە بە ناوی دامەزراندنەوە پارەی لە هاوڵاتییان وەرگرتووە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێک بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاوڵاتییان رادەگەیەنێت. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی…
Total
0
Share