لە ناحیەیەكی سەر بە پارێزگای دهۆك ژن و پیاوێك لەنێو ماڵی خۆیاندا كوژران، دوو هاوژینەكە خاوەن منداڵێكی تەمەن پێنج مانگن.
رووداوەكە شەوی رابردوو لە ناحیەی فایدەی سنووری قەزای سێمێل بووە و، قوربانییەكان، كە تەمەنیان 30 و 35 ساڵانە، بە فیشەك كوژراون، بەڵام منداڵەكەیان سەلامەتە.
تائێستا هێزە ئەمنی و لایەنە پەیوەندیدارەكان روونكردنەوەیان لەبارەی رووداوەكەوە بڵاونەكردووەتەوە.