ئەسپێک بە دیاری لە حاکمی دوبەیەوە بۆ کچێکی کورد

ئەو کچە کوردە ئەسپسوارەی چەند رۆژێک لەمەوبەر ئەسپەکەی لەدەستدا حاکمی دوبەی بڕیاریدا کۆمەڵێک ئەسپی بە دیاری پێبدات و پاڵپشتی بکات بۆ کردنەوەی سەنتەرێکی راهێنانی ئەسپسواری.

چەند رۆژێک لەمەوبەر کچە ئەسپسوارێکی شاری هەولێر، ئەسپەکەی لەدەستدا و گرتە ڤیدیۆی گریانی بڵاوبووەوە و کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.

پێشتر لەنیای تەمەن هەشت ساڵان کە خاوەنی ئەو ئەسپە بوو بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا باسی لەوەکردبوو، کە زۆر خەمی خواردووە بۆ لەدەستدانی ئەسپەکەی.

یەکێک لەو کەسانەی کە گرتە ڤیدیۆکەی لەنیای بینیبوو محەمەد بن راشد ئال مەکتوم حاکمی دوبەی بوو، بەهۆی کاریگەربوونی بەو ڤیدیۆیە بڕیاریدا ژمارەیەک ئەسپی پێببەخشێت پاڵپشتیشی بکات، بۆ کردنەوەی سەنتەرێکی راهێنانی تایبەت بە ئەسپسواری.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: بە هەمواری یاسای بودجە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێگای سۆمۆوە دەستپێدەکاتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “بە دەنگدان بە هەمواری یاسای بودجە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێگای سۆمۆوە دەستپێدەکاتەوە” د.…
Total
0
Share