سەنتەری هەماهەنگی هاوبەشی پارێزگای سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

سەنتەری هەماهەنگی هاوبەشی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ئەگەری دروستبوونی لافاو و هەر حاڵەتێکی نەخوازراو هاوڵاتییان پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە 100 ەوە بکەن.

سەنتەری هەماهەنگی هاوبەشی پارێزگای سلێمانی (PJCC)بڵاویکردەوە، “داوا لە هاوڵاتییانی پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری دەکەین لە کاتی دروستبوونی لافاو و کۆبوونەوەی ئاو یان هەر رووداوێکی نەخوازراو پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە 100 ەوە بکەن کە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر و بەبەردەوامی لەکاردایە “.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هاوڵاتییانی هەڵەبجەی شەهید دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە 500 یان 07705047008 بکەن، لە رانیە پەیوەندی بە 07705047004 بکەن، لە پێنجوێن پەیوەندی بە 07705047004 بکەن، لە کەلار پەیوەندی بە 07705047002 بکەن، لە چەمچەماڵ پەیوەندی بە 07705047009 بکەن”.

 

 

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: بەهۆی دوورکەوتنەوەی مانگ لە زەوی رۆژ درێژبووە

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: لە کاتەکانی ئێوارەدا تاوەبارانی بەهێز سلێمانی دەگرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share