داعش سێ ژنی لە کامپی هۆل کوشت کە یەکێکیان عێراقییە

میدیاکانی خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، هێزە ئەمنییەکانیان شەوی ڕابردوو تەرمی سێ ژنیان دۆزیوەتەوە لە کامپی هۆل، یەکێکیان عێراقییە.

بەپێی سەرچاوەیەکی ئەمنی لەناو کامپی هۆل، ئەو سێ ژنەی کوژراون یەکێکیان عێراقییە و دووانەکەی دیکە ناسنامەیان نەزانراوە، بەمەش ژمارەی کوژراوەکان لە کامپەکەدا لە ساڵی 2022 دا بۆ 9 کەس بەرزبووەتەوە.

ئەو ژنە عێراقییەی کوژراوە ناوی سوریە عەواد عوێدە، دوو گوللـە بەسەرییەوە بووە، دوو ژنەکەی دیکە ناسنامەیان نەزانراوە و ئەوانیش دوو گوللـە بەسەریانەوە بووە.

سەرچاوەکە دەڵێت، تاوانەکە لەلایەن ئەو شانایانەی داعشەوە ئەنجامدراوە کە لەناو کامپەکەدا هەن، ئەوانە هەوڵدەدەن بیروباوەڕی داعش لەکەمپەکەدا بچەسپێنن و هەر هەوڵێک بۆ لادان لێیان و وەستانەوە لەبەرامبەریان ڕووبەڕووی کوشتن دەبنەوە.

بەپێی ئاماری بڵاوکراوەی هێزە ئەمنییەکانی کامپی هۆل، لەسەرەتای ئەمساڵەوە ئەوە نۆیەم تاوانی لەوشێوەیە ئەنجامبدرێت کە “عێراقی،سوری و بیانی” بوون.

بابەتی پێشتر

بە یارمەتیی ئەپڵ.. پیاوێکی ئۆکرانی چاودێریی سوپای ڕوسیا دەکات

بابەتی دواتر

"لەبارەی هاوكاریكردنی لەشكركێشی توركیا هەڵوێستی جیاواز لەناو پارتیدا هەیە"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share