بانكی رافیدەین فراوانكردنی پرۆژەیەكی خۆی رادەگەیەنێت

بانكی رافیدەین دەستەبەركردنی سیستمی بانكیی گشتگیر بۆ 48 لقی رادەگەیەنێت.

بانكەكە ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكانیدا بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی ژمارەیی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی بانكیی تایبەتمەند، بانكی رافیدەین خستنەكاری 48 لق تائێستا لەنێو سیستمی بانكیی گشتگیردا رادەگەیەنێت، ئەمەش رەنگدانەوەی نوێكردنەوەی خزمەتگوزارییەكانیەتی بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەكان.

ئاماژەشیدا، ئەم بەرەوپێشەوە چوونە وەك بەشێك لە ستراتیجی بانك بۆ باشكردنی خزمەتگوزاری بۆ مامەڵەكاران لەڕێی سەرجەم لقەكانەوە دەستدەبەردەكرێت.

رافیدەین ئەوەشی خستەڕوو، سیستمی بانكیی گشتگیر بە گۆڕانكارییەكی چلۆنایەتی لە رێڕەوی بانكدا دادەنرێت و، دەبێتە پاڵپشتی گۆڕینی ژمارەیی و پەرە بە تواناكانی بانك دەدات بۆ پڕكردنەوەی پێداویستیی بەشێكی فراوانی مامەڵەكاران بەوپەڕی تواناوە.

دووپاتیشیدەكاتەوە، فراوانبوونەكە بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی لقەكانی دیكەی لە ئایندەدا بگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان: رۆژانە 200 بۆ 250 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنین

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، هەرێمی کوردستان رۆژانە 200 بۆ 250 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت و لەو…
Total
0
Share