قوباد تاڵەبانی: ئێمە بەرنامەی تایبەتی خۆمان هەیە بۆ چارەسەركردنی كەموكوڕییەكان و باشتر خزمەتكردنی هاوڵاتییان

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم پێشوازی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد و لەبارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و قۆناغی پاش هەڵبژاردن گفتوگۆیان كرد.

لەو دیدارەدا كە رۆژی چوارشەممە بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی سوپاسی ڕۆڵی ئەرێنییانەی شانشینی یەكگرتووی كرد لە پشتیوانیكردنی هەرێمی كوردستان و پڕۆسەی هەڵبژاردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی لە بوارە جیاجیاكادا بە گرنگ و پێویست دایە قەڵەم.

لە بەشێكی تری دیدارەكەدا هەردوو لا قۆناغی پاش هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیان تاوتوێكرد، لەبارەی هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستانیشەوە بیروڕای گشتییان گۆڕییەوە.

لای خۆیەوە قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند: “ئێمە بەرنامەی تایبەتی خۆمان هەیە بۆ چارەسەركردنی كەموكوڕییەكان و باشتر خزمەتكردنی هاوڵاتییان”.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێكی هاتوچۆدا شەش كەس برینداربوون

بابەتی دواتر

پێشەوا هەورامانی: مووچەی مانگەكانی داهاتوو نافەوتێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share