کەشناسیی هەرێم: خێرایی با زیاددەکات و تۆز و خۆڵ بەرزدەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ خێرایی با زیاددەکات و تۆز و خۆڵ بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ یەکشەممە نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ زیادبوونى خێراى با لە هەندێک ناوچە دەبێتە هۆى بەرزبوونەوەى تۆزێکى کەم بۆ مامناوەند خێراى با دەگاتە سەرووى 25 کم لە کاتژمێرێکدا، لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەندێک کات نمە بارانى کەم دەبێت”.

ئاشکراشیکرد، “سبەینێ دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە بە 2-4 پلە بە بەراوورد بە ئەمڕۆ، خێراى با  لەسەرخۆ ومام ناوەند دەبێت”.

 

بابەتی پێشتر

تورکیا لە ماوەی هەفتەیەکدا 1400 کۆچبەری نایاسایی دیپۆرت کردووەتەوە

بابەتی دواتر

تەقەکەرێک لە مۆڵێکی ئەمریکا هەشت کەس دەکوژێ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share