پۆلیسی سۆران دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند کە تۆمەتبارن بە دزینی ئۆتۆمبێلێک لە شارەکە
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران بڵاویکردەوە، ماوەیەک بەر لە ئێستا ئاگادارکراینەوە بە بوونی تاوانێکی دزینی ئۆتۆمبێل لە جۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەر مۆدێل 2009 بە تابلۆی بەغداد لە شاری سۆران، بۆیە دوای گەڕان و بەدواداچوونی وورد توانرا دوو تۆمەتبار بناسرێن.
ئاشکراشیکرد، دوو تۆمەتبارەکە بە ناوەکانی ( ح ن ع ) و ( ر ح ع ) بە رەگەز عەرەبن، توانرا دەستگیربکرێن و دان بە تاوانەکەیاندا بنێن.