هاوردەکردنی ئاژەڵ لە چەند پارێزگایەکی عێراقەوە بۆ هەرێم قەدەغەدەکرێت

بەڕێوەبەری کەرەنتینی ئاژەڵی لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەدوای بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق رێکاری پێویستیان گرتووەتە بەر و هاوردەکردنی ئاژەڵیان لەو پارێزگایانەوە قەدەغەکردووە.

د. میقداد ئیبراهیم بەڕێوەبەری کەرەنتینی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە دوای بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە چەند پارێزگایەکی عێراق داوای بودجەیەکی تایبەتمان کرد و ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندییان داوە، ئەو بودجەیە لە کڕینی دەرمان و دەرزی و ئەو هەڵمەتانەدا خەرج دەکرێن کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکە گرنگە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پێش بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی هاوین هەڵمەتی شوشتنی ئاژەڵ بە ماددەی پاککەرەوەی تایبەت بە گەنە رادەگەیەنین حەوزی سەفەری دەبەینە ئەو شوێنانەی ئاژەڵی تێدا بەخێودەکرێن”.

ئاشکراشیکرد، “یەکێکی دیکە لەو رێکارانەی گرتوومانەتە بەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی تای خوێنبەربوون قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ئاژەڵ و بەرهەمەکانی وەک پێستە و خوریەکەی لەو پارێزگایانەی نەخۆشییەکەیان تێدا بڵاوبووەتەوە بۆ هەرێم”.

 

بابەتی پێشتر

'ئەردۆگان لە بژاردەماندا نییە"<br>دوو حزبی کوردی دەنگی خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا یەکلاکردەوە

بابەتی دواتر

گەشتوگوزاری سلێمانی: لە پلەی یەکەمی پارێزگاکانداین بۆ گرنگیدان و بەکارهێنانی زمانی کوردی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share