د. رێواز فایەق: هیوادارم دادگا ئێمە و هەموو ئازادیخوازان بێئومێد نەكات

د. رێواز فایەق سەرۆكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان پۆستێكی لە تۆڕی ئێكس (تویتەری پێشوو) كردووە و دەڵێت، “سبەی گۆهدار زێباری بە تۆمەتێكی دروستكراو دادگایی دەكرێت، هێشتاش ئومێدمان بە دادپەروەریی دادگاكەدا هەڵواسیووە”.

دەشڵێت، “هیوادارم دادگا ئێمە و هەموو ئازادیخوازان بێئومێد نەكات و لەوە زیاتر بەم شانۆگەرییە نەگریسانەی ناویان لێناوە دادگاییكردن، ناو و ناوبانگی هەرێمەكەمان كە بەرهەمی شۆڕشە بۆ ئازادیی، لەكەدار نەبێت، و لەوە زیاتر دۆستەكانمان لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە پشتیوانیكردنی ئەزموونەكەمان ساردنەكەنەوە”.

بابەتی پێشتر

کۆنگرەى ئەنچیلۆتی دواى بردنەوە لە جیرۆنا

بابەتی دواتر

رەوەند مەلامەحمود: یەكێتی لە كەركوك بووەتە سیمبولێك بۆ بەرگریكردن لە كەركوك و دانیشتووانەكەی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share