شارەوانیی سلێمانی: هەڵمەتی پاككردنەوە و كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك ئەنجامدرا

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تیمەكانی بەشی خزمەتگوزاری شارەوانیی سلێمانی سەرباری پشووی فەرمی بەردەوامن لەهەڵمەتی كۆكردنەوە پاككردنەوەی ناوچە گەشتیارییەكان.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، تیمەكانی بەشی خزمەتگوزاریی شارەوانیی سلێمانی سەرباری پشووی فەرمی بەردەوامن لە هەڵمەتی كۆكردنەوە پاككردنەوەی ناوچە گەشتیارییەكان.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەڵمەتەكە لە شەقامی دەباشان و شەقامی بەرەو تونێلی پێشرەو ئەنجكادراوە و ڕۆژانە بەردەوامە،لەپێناو بەدەستهێنانی ژینگەیەكی تەندروست بۆ هاوڵاتییانی خۆشەویست.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی هەڵەبجە: چوارشەممە بۆ دووەمجار نەوت دابەشدەکرێت

قائیمقامیەتی هەڵەبجە، رایگەیاند، ” چوارشەممە بۆ دووەمجار نەوت دابەشدەکرێت”. قائیمقامیەتی هەڵەبجە، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییان دەکەینەوە رۆژی…
Total
0
Share