بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری سلێمانی بڵاویکردەوە، دەستەی ئاماری هەرێم ماڵپەڕی پێشکەشکردنی فۆڕمی ئەلیکترۆنی بۆ دەرچووانی دانەمەزراوی زانکۆ و پەیمانگاکان کاراکرد بەمەبەستی بەشداریکردن لە سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان.
باس لەوەشکراوە، ماڵپەڕەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ لە رۆژانی 6 و 7 و 8ی ئەم مانگە با کارایی دەمێنێتەوە و پڕکردنەوەی فۆڕم بەپێی سنووری نیشتەجێبوون لەسەر ئاستی گەڕەک یاخود گوند دەبێت.
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانە بۆ ئەنجامدانی کاری مەیدانی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتووان کە لە رۆژانی 16-17-18-19 ئەم مانگە دەسپێدەکات.
باس لەوەشکراوە، پێشکەشکار دەبێت لە سنووری نیشتەجێبوونی خۆیی و تەنها یەکجار فۆڕم پێشکەشبکات، مەرج نییە هەموو پێشکەشکارێک ناوی بگەرێتەوە وەک بژمێر، چونکە بەپێی پێداویستی و ژمارەی دیاریکراو لەسەر ئاستی گەڕەک و گوند دەستنیشانی پێشکەشکاران دەکرێت.