“سوپای تورکیا نەک لە گارە لەناو دهۆکیشدا هەن”

عیماد شکور، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی شوبات ڕایگەیاند کە بوونی سوپای تورکیا لە سنوری پارێزگای دهۆک و چیای گارە و باشیک نوێ نییە و ئەوان تەنانەت لەناو دهۆکیشدا هەن.

عیماد شوکر، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک، لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا وتی، “هێزەکانی تورکیا بە سوپا و میتیشەوە لەناو شاری دهۆکیشدا هەن و هاتنیان بۆ گارە و ناوچەکە ڕوداوێکی نوێ نییە، بەڵکو ئەوان بە بەردەوامی لەو ناوچەیە بوونیان هەیە ئێستاش بەهۆی زیاتر بوونی ئاڵۆزییەکانیان لەگەڵ پەکەک دەکرێت زیاتر هێزیان هاتبێت”.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک ئاماژەی بەوەشکرد کە سوپای تورکیا لەناو سنوری پارێزگای دهۆک 18 بنکە و شوێنیان هەیە ئەو بنکانە هێزی توکیایان تێدایە لە سەرباز و میتیش، لە چیای بەشیک و گارە و شوێنەکانی دیکەش.

لەلایەکی دیکەوە ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی چنگی هەڵۆ-2 دژی پەکەکە لە کاتژمێر 2:55 خولەکی بەرەبەیان لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و  تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.

لەلایەکی دیکەوە میدیاکانی سەربە پەکەکە بڵاویانکردەوە کە لە چیای گارەی سەربە پارێزگای دهۆک ڕوبەڕوبوونەوەیەکی قورس لە نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا ڕوویداوە.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. شەڕ لەنێوان هێزی كۆماندۆ و ئاسایشی بازگەی تاسڵوجە ڕویدا

بابەتی دواتر

ڕۆحانی: بەهۆی خۆڕاگری گەل و حکومەتی ئێران ترەمپ توشی شکستبوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی کەسێک کوژرا

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیای ئێستای وت، لە رووداوێکدا کەسێک کوژراوە و تەرمەکەی لە ئێستادا…
Total
0
Share