کۆمسیۆن: 97% ی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن تەواوکراون

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، 97% ی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەواوکراون.

ئەیسەر یاسین وتەبێژی لیژنەی ناوەندیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان بەردەوامن و چڕکراونەتەوە و لە ئێستادا 97% ی کارەکانی تەواوبووە.

ئاشکراشیکرد، تا ئێستا 41 سکاڵای تایبەت بە هەڵبژاردنەکان تۆمارکراون.

بڕیارە لە 20 ی ئەم مانگە هەڵبژاردنە گشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری خزمەتگوزاریی شـ.ـەهیدان و ئەنفالکراوان: ناوی هەموو زیندانیانی سیاسی دراوەتە بەغداد و تەنیا تەرخانکردنی بودجەی ماوە

بەڕێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاریی شـ.ـەهیدان و ئەنفالکراوان ئاشکرایدەکات، ناوی سەرجەم زیندانیانی سیاسی دراوەتە بەغداد و تەنیا تەرخانکردنی بودجەی ماوە.…
Total
0
Share