راگەیەندراوێك لە پۆلیسی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دوو تۆمەتباری دەستگیركرد كە لە شوێنی مامەڵەكردنی هاوڵاتیاین و راییكردنی مامەڵەكانیان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر فێڵ و دزییان لە خەڵك كردبوو.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، كە دوو تۆمەتباری دەستگیركران لە شوێنی مامەڵەكردنی هاوڵاتییاین و راییكردنی مامەڵەكانیان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر فێڵ و دزییان لە خەڵك كردبوو.و پارەیان لێبردبوون.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تیمەكانمان لە ماوەی كەمتر لە كاتژمێرێك، بە بڕیاری دادوەری لێكۆینەوە و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان هەردوو تۆمەتبارەكەیان دەستگیركرد و تۆمەتبارەكان دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە كە شەش سكاڵایان لەسەر تۆماركراوە و پێشینەی تاوانیشیان هەیە.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە

بابەتی دواتر

پڕۆژەیەكی كارەبا لە دەربەندیخان جێبەجێدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: خۆڵبارین دەستپێدەکات

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ خۆڵبارین دەبێت. لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share