راگەیەندراوێك لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هەرێم رایدەگەیەنێت،”تاوەكو ئێستا زیاتر لە 112 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر زیاتر لە 562 هەزار خێزاندا دابەشكراوە”.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، تاوەكو ئێستا زیاتر لە 112 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر زیاتر لە 562 هەزار خێزاندا دابەشكراوە كە دەكاتە رێژەی 47% كۆی نەوتی دابەشكراو.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، لە ئەمساڵدا لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دەستكراوە بە دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا و كە هەر بەرمیلێك نەوتی سپی بە 104 هەزار دینار بە هاوڵاتییان دەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند نەخۆشییەک لەناو ئاژەڵاندا بڵاودەبێتەوە
ئێستا زانیاری نوێ بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەری کوشتارگەی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە وەرزی زستاندا ئەگەری بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون لەناو ئاژەڵاندا بوونی نییە، بەڵام ئەگەری بڵاوبوونەوەی…
Total
0
Share