لەبارەی پێدانی کارەبای نیشتمانیی 24 کاتژمێری روونکردنەوە دەدرێت

بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، دوای بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبا بۆ سەرجەم گەڕەکەکان کارەبا دەکرێتە بەردەوام و نرخی كارەباش رێخدەخرێتەوە.

ئەنوەر حەمەسەعید بەڕێوەبەریی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، دوای تەواوبوونی قۆناغی یەكەمی پرۆژەی پێوەری زیرەك ئێستا بۆ قۆناغی دووەمی پرۆژە لیژنەیەكی تایبەت دروستكراوە بەشێوەیەك كە گەڕەك بە گەڕەك بكرێت هەموو هاوبەشەكانی کارەبا پێوەری زیرەكیان بۆ ببەسرێت پاشان كارەباكەی بكرێت بە بەردەوام و نرخی كارەباش رێکدەخرێتەوە بەشێوەیەك كە بارگرانی دروستنەكات.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ لیژنەكەی ئەنجومەنی وەزیران چەند جارێك كۆبووینەتەوە، چەند پێشنیارێكمان پێشكەش كردوە بۆ ئەوەی پرۆژەكە لە سلێمانی سەركەوتوو بێت و سەرەتا نرخ دیاری بكرێت، دواتر میكانیزمی گونجاو بۆ جێبەجێ كردنی پرۆژەكە دابنرێت.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: بارانبارین کۆتایی دێت

بابەتی دواتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێك گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێگایەكی سەرەكی داخرا

بەهۆی رژانی سووتەمەنییەوە رێگای دەربەندیخان-زەڕایەن داخرا و هاتوچۆش داوا لە شۆفێران دەكات رێگا جێگرەوەكان بەكاربهێنن. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان…
Total
0
Share