چەند لوبنانییەک لە بازاڕی گەورەی هەولێر کاسپی لە 700 دوکاندار تێکدەدەن

ئەمڕۆ جارێکی دیکە کاسپکارانی هەردوو بازاڕی “داونتاون” و “نیشتمان” لە هەولێر گردبوونەوە و دەڵێن، “چەند لوبنانییەک کە کۆمپانیای بەڕێوەبردنی بازاڕەکانیان بەدەستە، هەر ڕۆژێک بەجۆرێک کرێ لەسەر خەڵکی زیاد دەکەن”.

یەکێک لە کاسپکارانی بازاڕی داونتاون، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لە تازەترین تاوانی ئەو کۆمپانیایە کە بازاڕەکان بەڕێوەدەبات، نرخی کرێی زیاترکردووە و لەکاتی تازەکردنەوەی گرێبەست پشکی خۆیان زیاتر کردووە لە دوکانەکاندا”.

ئەو کاسپکارە دەڵێت، “ئێستا زیاتر لە دوو هەزار کاسپکار کۆژانیان هەیە (معانات) لەگەڵ کۆمپانیای بەڕێوەبەری ئەو دوو بازاڕەدا، چونکە بەدەر لە ڕێنماییەکانی پارێزگار و قائیمقام، بۆخۆی پارە لەسەر کاسپکاران زیاد دەکات و کەسیش ناتوانێت لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکات”.

کاسپکارەکەی بازاڕی داونتاون نەیشاردەوە، پارێزەری کۆمپانیاکە بۆ ئەو دوو بازاڕە لەڕێگای هۆشدارییەوە پارە لە کۆمپانیاکە دەكێشێتەوە، واتە هۆشداری بۆ دوکانەکان دەنێرێت و لەبەرامبەردا پارە لە کۆمپانیاکە وەردەگرێت.

کاسپکارانی ئەو دوو بازاڕەی شاری هەولێر دەڵێن “ئێستا کۆمپانیای بەڕێوەبەر بووە بە حکومەتێک لەناو حکومەتێکی دیکەدا، چونکە هیچ لایەنێکی حکومی ناتوانێت لێپێچینەوە لەو کۆمپانیایە بکات”.

بازاڕەكانی داونتاون و نیشتمان دوو بازاڕی گەورەی شاری هەولێرن، بەهۆی هەڵكەوتەكانیانەوە کە نزیکە لە سەنتەری شارەوە، شوێنی کاسپیی جۆراوجۆرە و لەهەردوو بازاڕەکەدا زیاتر لە سێ هەزار دوکانی تێدایە، وەک كاسپكاران دەڵێن، 10 هەزار خێزان لەسەر ئەو دوو بازاڕە دەژین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژی جیهانیی قوربانییانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ.. ئەمساڵ لە هەرێم زیاتر لە پێنج هەزار و 300 ‏كەس بوونەتە قوربانی

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی یادکردنەوەی قوربانییانی ڕووداوەکانی هاتوچۆیە، به‌پێی ‏ئاماره‌كانى هاتوچۆی هەرێم، له‌ماوه‌ی 10 مانگى ئەمساڵدا 476 کەس لە…
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەولێر: ئەو کەسانەی سەتڵی خۆڵیان بەسەر کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویدا کردبوو دەستگیرکران

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند کە ویستبوویان زیان بە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی بگەیەنن. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share