سەرای كفری نۆژەندەكرێتەوە
بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی 400 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەكانی قەزاكە خەرجدەكرێت

سەرای كفری

لەسەر بڕیاری جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم 400 ملیۆن دینار بۆ چەند پرۆژەیەکی قەزای کفری تەرخاندەكرێت.

شەماڵ نامق، قائیمقامی قەزای كفری لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنوسان ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی قەزاكەیانی كرد و لەمیانەیدا سەرای كفری بەسەركردەوە، بڕیاریدا پارەی پێویست بۆ نۆژەنكردنەوەی سەرا و چەند پرۆژەیەكی قەزاكە تەرخانبكرێت.

ڕونیشیكردەوە، بڕی ئەو پارەیەی تەرخانكراوە بریتییە لە 400 ملیۆن دینار، كە لەو بڕە 270 ملیۆن دیناری بۆ نۆژەنكردنەوەی سەرای كفری دەبێت.

بڕیارە نۆژەنكردنەوەی سەرا لەسەر شێوەی پێشووی خۆی ئەنجامبدرێت.

شەماڵ نامق ئەوەشی خستەڕوو، سەرای كفری بەشێك لە ناسنامەی ڕەسەنایەتی و مێژوویی ئەم شارە و وەكو یەكەی ئیداری بەردەوام لە مشورەت و خەمخۆریدا بوون تا سەرا و ئەو پرۆژانەی پێویستیان بە نۆژەنكردنەوەیە پارەی پێویستیان بۆ تەرخانبكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان: ناکرێت کارەساتێکى سروشتى بە کارەساتێکى ئابورى وەڵامبدرێتەوە

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رەخنە لە راگرتنی بۆنە و ئاهەنگەکان دەگرێت رایدەگەیەنێت، ناکرێت کارەساتێکی سروشتی بە کارەساتێکی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا: هیچ بەڵگەیەک نییە سووتانی قەیسەریی هەولێر پەیوەندی بە کارەباوە هەبێت

وەزارەتی کارەبا بڵاویکردەوە، لیژنەی لێکۆڵینەوەی رووداوە نەخوازراوەکانی وەزارەتی کارەبا، سەردانی شوێنی سوتانی قەیسەریی هەولێریان کرد و دوای لێکۆڵینەوە…
زیاتر ببینە

جارێكی دیكە ڕێگریی لە گواستنەوەی زیندانیانی شیلادزێ كرا بۆ زیندانی گەورانی هەولێر

نوێنەری کەسوکاری زیندانیانی بادینان ڕایگەیاند، ئاسایشی گشتی جارێكی دیكە ڕێگریی كردووە لەوەی كە زیندانیانی شێلادزێ بگوازرێنەوە زیندانی گەورانی…
Total
0
Share