دژەتیرۆری پارتی: سێ مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زلێکان کران

لەبارەی مووشەكبارانكردنی بنكەی سەربازیی توركیا لە زلێكان، دژەتیرۆری كوردستان – پارتی ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، سێ مووشەک ئاراستەی سەربازگەكە کران.

ڕاگەیەندراوەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە “سێ مووشەک لە جۆری گراد، ئاراستەی سەربازگەی زلێکان لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا کە هێزەکانی سوپای تورکیا لەخۆدەگرێت کران”.

دژەتیرۆری كوردستان – پارتی لە ڕاگەیەندراوەكەیدا دەڵێت، “یەکێک لە مووشەکەکان لە نزیک سەربازگەکە کەوتووەتە خوارەوە و دوو مووشەکی دیکەشیان لە دەوروبەری گوندی گوداد کەوتوونەتە خوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددییان لێنەکەوتووەتەوە”.

ئاشكرایكردووە، “سەکۆی مووشەکەکان لە نزیک کۆمەڵگەی هیما سیتی لە شاری موسڵ جێگیرکرابوون کە دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵی، تێیدا پێنج مووشەک ئامادەی هەڵدان کرابوون، بەڵام دووان لە مووشەکەکان نەتەقێندراون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غالب محەمەد: کەناڵێکی نەوتاوی دەیەوێت بەئەهلیکردنی کەرتی تەندروستی لەبیر خەڵک بباتەوە

غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت، کەناڵێکی نەوتاوی دەیەوێت بە کێشەی دکتۆر و نەخۆشێک بەئەهلیکردنی کەرتی تەندروستی لەبیر…
Total
0
Share