لە کۆبوونەوەی سودانی و ئەردۆگان باسی چی کرا؟

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ هەینی بە سەردانێکی رەسمی گەیشتە ئەنقەرە و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە.

بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە هەڕەشەکانی ئیسرایل بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە و کراوە هەردوو لا هاوڕا و هاو هەڵوێست بوون.

لە راگەیەندراوەکەدا باسلەوەکراوە، پێویستە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هەوڵی تەواوی خۆیان بۆ بەدیهێنانی ئاگربەست بدەن و کاربکرێت بۆ گەیاندنی هاوکاری بۆ ئەو هاوڵاتییانەی ئاوارەبوون یان زیانیان بەرکەوتووە و جەخت لە دەستپێکردنی ئاوەدانکردنەوەی فەلەستین کرایەوە.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەی نوسینگەی سودانیدا هاتووە، پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و رێکارەکانی کاراکردنی یاداشتنامە لێکتێگەیشتنەکان و رێککەوتنە هاوبەشەکان لە بوارە جیاوازەکانی ئابووری و گەشەپێدان تاوتوێکران.

بابەتی پێشتر

لەدوای ئیسپانیا لافاو نەرویجی گرتەوە

بابەتی دواتر

هۆشداری لە چەند جۆرێک بابەتی جوانکاریی دەدرێت<br>دەبنە هۆی شێرپەنجە و نەزۆکی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share