پرسی هەڵبژاردن لایەنە شیعییەكان پێكەوە كۆدەكاتەوە

سەركردەی بەشێك لە لایەنە شیعییەكان

بڕیارە لایەنەكانی شیعە كۆبوونەوەیەكی فراوان ئەنجامبدەن و پرسی هەڵبژاردنی داهاتوو تەوەری سەرەكی گفتوگۆكان دەبێت.

بڕیارە لە تشرینی یەكەمی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامبدرێت، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و حكومەت و لایەنەكان لە ئامادەكاری و هەڵسەنگاندنی دۆخەكەدان.

فازڵ فەتلاوی، پەرلەمانتار لە هاوپەیمانیی فەتح ڕایگەیاند، بڕیارە لە چەند ڕۆژی كەمی داهاتوودا هێز و لایەنە سیاسییەكانی شیعە كۆبوونەوەیەك ئەنجامبدەن، بەمەبەستی تاوتوێكردنی ئامادەكارییە لۆجستی و هونەری و ئەمنییەكانی حكومەت تایبەت بە هەڵبژاردنی پێشوەخت و ئامادەكارییەكانی كۆمسیۆنیش بۆ هەمان مەبەست.

فەتلاوی لە لێدوانێكدا بۆ میدیا عێراقییەكان وتیشی، “پرسی هەڵبژاردن سەریكیترین پرسی گفتوگۆ و سەرنجەكانی كۆبوونەوەكە دەبێت”.

دۆخی ئەمنی و ئابوری عێراق، هەروەها پێشهاتەكان لە گۆڕەپانی سیاسیی عێراق و هەرێمایەتی-ش تاوتویدەكرێت، وەك ئەوەی پەرلەمانتارەكە ئاماژەی پێدا.

ئەوەشی خستەڕوو، كۆبوونەوەی هاوشێوەی ناوبەناو گرنگە، بەهەمان شێوەی پەیوەندی بەردەوام و نەپچڕاو لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی دیكەدا.

بابەتی پێشتر

نەوتی خاوی بەسڕە لە 73 دۆلار نزیكدەبێتەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستی: 507 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
13
Share