کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ماوەی تۆمارکردنی کاندیدانی درێژکردەوە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە بڕیاریدا ماوەی ناو تۆمارکردنی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاکان درێژبکاتەوە.

کۆمسیۆنەکە بڕیاریدا ماوەی ناو تۆمارکردن بۆ ئەو کاندیدانەی بەتەنیان تا 13ی ئاب درێژبکاتەوە.

هەروەها ماوەی تۆمارکردنی هاوپەیمانی و لایەنە سیاسییەکان تا 20ی ئاب درێژکرایەوە.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان پێشتر ئەمڕۆ یەکشەممە ئەو ڕاستییەی ئاشکرا کرد کە دوودڵی هەیە بۆ خۆکاندیدکردن بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاکان.

چاوەڕێدەکرێت، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق زیاتر لە سێ هەزار کاندید لە سەرتاسەری عێراقدا بەشداریبکەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانیی عێراق: کۆنترۆڵی توندمان هەیە بەسەر بازاڕدا و ناهێڵین بۆ مانگی رەمەزان نرخ گران بکرێت

وەزارەتی بازرگانی پلانێکی بۆ دڵنیابوون لە ئامادەکردنی کەلوپەلی سەبەتەی خۆراکی راگەیاند وەک ئامادەکارییەک بۆ مانگی رەمەزان، دووپاتیشیکردەوە، کۆنتڕۆڵی…
Total
0
Share