هۆشداری لە چەند جۆرێک بابەتی جوانکاریی دەدرێت
دەبنە هۆی شێرپەنجە و نەزۆکی

ئاژانسی ئەوروپی بۆ ماددە کیمیاییەکان رایگەیاند، ماددەی کیمیایی مەترسیداریان لە سەدان بابەتی جوانکاریی لە سەرانسەری کیشوەرەکەدا دۆزیوەتەوە.

ئاژانسەکە ئاشکرایکردووە، ماکیاژی تایبەت بە چاو و قەڵەم لێو و ماسکی قژ لەناو ئەو بابەتانەدا هەبوون کە بەکارهێنانیان مەترسیی دروستدەکات.

ئاژانسەکە لە نێوان مانگی تشرینی دووەمی 2023 تا مانگی نیسانی 2024 لە 13 وڵاتی ئەوروپی پشکنینیان بۆ چوار هەزار و 500 ماددەی جوانکاریی کردووە و لە 285 یاندا ماددەی کیمیایی مەترسیدار دۆزراوەتەوە.

ئاژانسی ئەوروپی بۆ ماددە کیمیاییەکان کە بارەگاکەی لە هێلسنکییە، باسیلەوەکردووە، ئەو ماددانەی ئاشکراکراون بەپێی رێکەوتننامەی ستۆکۆڵم بۆ ماددە ئۆرگانییە زیانبەخشەکان و یاساکانی وڵاتانی ئەوروپا قەدەغەکراون و هۆکارێکن بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە و نەزۆکی.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زیری ته‌ندروستی: له‌ تەمەنی 12 ساڵی بەسەرەوە ڤاکسینیان پێدەدرێت

سامان به‌رزنجى وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هاوڵاتییان له‌ تەمەنی 12 ساڵی بەسەرەوە ڤاکسینیان پێدەدرێت، ده‌شڵێت، بڕیاری وەزارەتمان بۆ…
Total
0
Share