بڕیارە سبەی دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەڕێوەبچێت و بەرنامەی كاری دانیشتنەكە چوار تەوەر لەخۆدەگرێت.
بڕیارە کاتژمێر 3ـی پاش نیوەڕۆی سبەینێ شەشەمین دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوك ئەنجامبدرێت و، بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراوە کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە دەنگدان لەسەر یەکە کارگێڕییەكانی ناحیەکان و، دەنگدان لەسەر گۆڕینی ناوی گوندەکانی (الشرقیة و بای حەسەن).
تەوەرێكی دیكەی دانیشتنەكە تاوتوێكردنی دروستکردنی گوندێکە بە ناوی (خیر البریة) و دوا تەوەریش میواندیکردنی کۆمپانیای جێبەجێکردنی دیزاینی بنەڕەتی شاری کەرکوك دەبێت.