وەزیری بازرگانیی عێراق: پاڵپشتی هەناردەی عێراقی دەکەین و دەمانەوێت قەبارەکەی زیادبکەین

وەزیری بازرگانیی عێراق دووپاتیکردەوە، دەیانەوێت لە رێگەی کۆنترۆڵەوە پشتگیریی تەواو لە هەناردەی عێراقی بکەن و قەبارەی هەناردەکردن زیادبکەن، چونکە گرنگییەیکی زۆری هەیە بۆ پاڵپشتیی ئابوریی عێراق.

ئەسیر داود غرێری، وەزیری بازرگانیی عێراق رایگەیاند، دەمانەوێت هانی هەناردەکردنی بەرهەمی ناوخۆیی بدەین، بۆ ئەو مەبەستەش هەنگاوی کردەیی و پلان بۆ داڕێژراو دەگرینەبەر بۆ بەدەستهێنانی و دەمانەوێت کاڵای عێراق رکابەری بکات لە بازاڕە جیهانییەکان.

هاوکات، باسی لەوەکرد کە تیمێکی کارکردن پێکدەهێنت سەبارەت بەو پلانە بازرگانییەی کە وەزارەت ئامادەی کردووە بە بەشداریی ئەندامانی لیژنەی بانکی ناوەندی، ژوورە پیشەسازی و بازرگانییەکان و بەشی پەیوەندییە ئابورییەکانی وەزارەت، بە مەبەستی پەرەپێدانی تێڕوانی ورد بۆ رێکخستنی داتاکان و ئامادەکردنی راپۆرتی ورد لەسەر بابەتەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی ئامادەکردنی لیستی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عێراق

وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێم، رایدەگەیەنێت، بڕیار وایە لیستی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عێراق، لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی…
Total
0
Share