بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەهیچ شێوەیەک دووبارەبوونەوەی حاڵەتی گیانلەدەستدانی خانەنشینان قبوڵناكەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی بانگهێشتی بەڕێوەبەری گشتیی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات بۆ بەغداد و هۆشداریی ئەوەی پێدەدات كە دووبارە بوونەوەی گیانلەدەستدانی خانەنشینان قبوڵناكەن و دەشڵێت، لە بەرزترین ئاستدا مامەڵەی خانەنشینان ڕایی بکەن و بە ئەوپەڕی ڕێز و شکۆمەندییەوە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ بکرێت.

دوای بیستنی هەواڵی دڵتەزێنی گیانلەدەستدانی خانەنشینێکی تر لە سلێمانی لە کاتی نۆرەگرتن بۆ مووچە، بافڵ جەلال تاڵەبانی بانگهێشتی عەبدولرەحمان ساڵح ڕەشید، بەڕێوەبەری گشتیی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی کرد بۆ بەغداد و بەدواداچوونیکرد بۆ بەردەوامی و دووبارەبوونەوەی ئەم کێشەیە و ڕایگەیاند، خانەنشینان ڕێزلێگیراوترین تاکی کۆمەڵگەن و زۆرینەی تەمەنیان لە خزمەتکردنی کوردستان و خەڵکەکەیدا بەسەربردووە، بۆیە دەبێت مامەڵەیەکی جیاواز و تایبەتیان لەگەڵ بکرێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی هۆشداریشی دایە بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی و وتی “بەهیچ شێوەیەک دووبارەبوونەوەی حاڵەتی لەم شێوەیە قبوڵ ناکەین و ئەرکی ئێوەیە لە بەرزترین ئاستدا مامەڵەی خانەنشینان ڕایی بکەن و بە ئەوپەڕی ڕێز و شکۆمەندییەوە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ بکرێت”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڕاشکاوی ڕاشیگەیاند، “ئەگەر حکومەت ناتوانێت ئەم دیاردە ناشارستانییە چارەسەر بکات، ئەوا پێویستە بە ئاشكرا ڕایبگەیەنێت، چونکە لەمەودوا نەک لە سلێمانی بەڵکو لە هیچ شارێکی تر دووبارەبوونەوەی ئەم حاڵەتە قبوڵ ناکەین، ناکرێت سەرباری دواکەوتن و پێنەدانی مووچەکانیان بەوشێوەیە مامەڵە لەگەڵ خانەنشینان بکرێت و دوور لە هەموو بەهایەکی مرۆیی شایستە داراییەکانی خۆیان پێبدرێت”.

بابەتی پێشتر

چەند ڕاستی و زانیارییەك دەربارەی خەڵاتی ئۆسكار

بابەتی دواتر

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمان: لیژنەیەك بۆ شێوازی گۆڕینی دابەشكردنی مووچە پێكهێندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی لە بارەی وەرگرتنی پێوەری کارەباوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بەشی رۆژهەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی ئاگاداری دانیشتووانی گوندەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەکات و دەڵێت، “هەر هاوڵاتییەک پێوەری نەبێت…
Total
0
Share