پێشنیازێكی نوێ بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەخرێتەڕوو

ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات پێشنیازێكی نوێ بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم خراوەتەڕوو كە كۆمپانیاكانی بواری نەوت كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن گرێبەست لەگەڵ حكومەتی عێراقدا بكەن.

د. شێركۆ جەودەت، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تائێستا هەرێم و بەغداد لەسەر هەندێك پرسی تەكنیكی نەگەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی و بابەتی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت هۆكاری سەرەكی دەستپێنەكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمە.

وتیشی، “یەكێك لە پێشنیازەكان بۆ ئەو كۆمپانیایانەی كە لە بواری نەوتدا لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن كە گرێبەستی نوێ لەگەڵ حكومەتی عێراق بكەن لەبری ئەو گرێبەستانەی پێشتر لەگەڵ حكومەتی هەرێم ئەنجامیانداوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی لەبارەی هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

سەرۆکوەزیرانی هەرێم لەسەر هێرشەکانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد ڕایگەیاند، هێرش بۆسەر ناوەندە دیپلۆماتییەکان پێشهاتێکی مەترسیدارە. مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی…
Total
0
Share