شارەوانیی سلێمانی وادەی تەواوبوونی ژمارەیەك پرۆژەی رێگاوبان ئاشكرادەكات

وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی وادەی تەواوبوونی ژمارەیەك لە پرۆژەكانی رێگاوبان ئاشكرادەكات و دەشڵێت، پرۆژەی قیرتاوكردنی شەقام و كۆڵانەكان تا كۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.

زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا ژمارەیەك پرۆژە لە سلێمانی چوونە بواری جێبەجێكردنەوە، لەئێستادا ژمارەیەك پرۆژەی دیكەی بواری رێگاوبان لە تەواوبووندان.

وتیشی، “هەریەك لە پرۆژەی بەرزەپردی حەبسەخانی نەقیب و نۆژەنكردنەوەی ئەو شەقامەی نزیكی كە دەچێتە ناوچەی پیشەسازییەوە، لە تەواوبوون نزیك بوونەتەوە”.

زەردەشت رەفیق ئاماژەی بە پرۆژەی فراوانكردن و ئەندەرپاسی شەقامی هەواری شار-یش كرد و وتی، كاركردن تیایدا زۆر بە باشی بەردەوامە و لە ماوەی كەمی داهاتوودا دەخرێتە خزمەتی هاوڵاتییانەوە.

روونیشیكردەوە، پرۆژەی فراوانكردنی شەقامی بەرامبەر پارێزگای سلێمانی-یش لە تەواوبوون نزیكبووەتەوە كە خزمەتێكی بەرچاو دەكات بە هاتوچۆكردن لە دەروازەی سلێمانی.

وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی دووپاتیشیكردەوە، شاری سلێمانی قەرەباڵغ بووە و ئەوەش پێویستی بە فراوانكردن و زیادكردنی رێگاوبان هەیە. باسی لەوەشكرد، سەرەڕای ئەو پرۆژانە، كاری قیرتاوكردنی شەقام و كۆڵانەكانیان لە مانگی نیسانەوە دەستپێكردووە و تا كۆتایی مانگی 12 بەپێی گونجاویی دۆخی كەشوهەوا بەردەوام دەبن.

بابەتی پێشتر

سبەی دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوك بەڕێوەدەچێت

بابەتی دواتر

شرۆڤەی ئێستا.. پرسی کورد لە باکووری کوردستان و گۆڕانکارییەکانی سیاسەت بەرامبەریان لەناوخۆ و دەرەوەی تورکیادا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی هەڵەبجە مەرجی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریكرد

شاره‌وانیی هه‌ڵه‌بجه‌، نووسراوێكی ئاراسته‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كرد، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن كاندید و…
Total
0
Share