لە سلێمانی دەست بە دابەشكردنی زەوی دەكرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا سەرقاڵی دابەشكردنی زەوین بۆ كەسوكاری شەهیدان و زیندانییانی سیاسی و كاری بڕین بۆ زەوییەكانیش لەسەر بودجەی شارەوانی ئەنجامدراوە و لە ئاییندەیەكی زۆر نزیكدا دەستدەكرێت بە دابەشكردنی قۆناغێكی تری دابەشكردنی زەوی بەسەر كەسوكاری شەهیداندا.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، كۆبوونەوە و هەماهەنگییەكانی نێوان سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتیی شەهیدانی سلێمانی تایبەت بە خزمەتكردنی زیاتری كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانییانی سیاسی بەردەوامە و بە تایبەت لە دووساڵی رابردوودا كە دەستكرا بە تەواوكردنی رێكارەكانی تەرخانكردنی دوو زەوی بۆ دوو پڕۆژەی وەبەرهێنان كە هەردووكیان بە مەبەستی زیادكردنی داهاتی سندووقی كەسوكاری شەهیدانە بەپێی یاسای نوێی شەهیدان بۆ هەردوو سێكتەری نیشتەجێبوون و تەندروستی بووە و لە ئێستادا كار بۆ تەرخانكردنی پڕۆژەیەكی تری سێكتەری پەروەردەیی دەكرێت بۆ زیادكردنی داهاتی ئەو سندووقە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئێستادا هاوشێوەی ساڵی رابردوو شارەوانی سەرقاڵی دابەشكردنی زەوییە بۆ كەسوكاری شەهیدان و زیندانییانی سیاسی و بێجگە لە دابەشكردنی زەوی كاری بڕینی زەوییەكانیش لە رابردوودا لەسەر بودجەی شارەوانیمان ئەنجامدراوە و لە ئاییندەیەكی زۆر نزیكدا دەستدەكرێت بە دابەشكردنی قۆناغێكی تری دابەشكردنی زەوی بەسەر كەسوكاری شەهیداندا.

بابەتی پێشتر

وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێم گەیشتە بەغداد

بابەتی دواتر

خەمیس خەنجەر دەستی لەكاركێشایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەی موچە دابەشدەکرێت

نوسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند کە لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت. لە ڕاگەیەنراوێکدا…
Total
0
Share