وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێم گەیشتە بەغداد

وەفدێكی باڵای حکومەتی هەرێم بۆ پرسی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان گەیشتە بەغداد.

ئەمڕۆ وەفدێكی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی دارا رەشید وەزیری پلاندانانی هەرێم، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و سیروان محەمەد بریکاری وەزارەتی پلاندانانی هەرێم سەردانی بەغدادی پایتەختی کرد.

ئامانجی سەردانەکە وەك ئەوەی وەزارەتی پلاندانان بڵاویكردووەتەوە، دیدار و کۆبوونەوەیە لەسەر پرسی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق، کە بڕیار لە 20ی تشرینی دووەمی داهاتوو ئەنجامبدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای دوو جار هەڵاتنی لە دەست هێزە عێراقییەکان
ئاسایشی سلێمانی تیرۆریستێكی دەستگیركرد

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دەستگیركردنی تیرۆریستێكی راگەیاند و دەڵێت، دوو جار لە دەست هێزە عێراقییەکان هەڵاتبوو. لە راگەیەندراوێكدا…
Total
0
Share