پارتی رێگری لە ژنە سیاسەتمەدارێکی کورد دەکات بۆ چارەسەری نەخۆشی بچێتە دەرەوەی وڵات

دوای ئەوەی تووشی نەخۆشییەکی سەخت دەبێت و پێویستی بە چارەسەر دەبێت لە دەرەوەی وڵات، ژنە سیاسەتمەدارێکی کورد لەکاتێکدا بەنیازبووە لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بچێتە دەرەوەی وڵات، لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە لەناو فڕۆکەخانەکەدا دەستگیرکراوە.

بەپێی زانیارییەکان، ژنە سیاسەتمەدار “ئەزمیە ئارسۆ” کە بەهۆی نەخۆشییەوە بە نیازبووە بچێتە دەرەوەی وڵات بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەلایەن هێزەکانی سەربە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەستگیرکراوە و رێگری لێکراوە بچێتە دەرەوەی وڵات.

ئەزمیە ئارسۆ خەڵکی شاری شیرناخی باکووری کوردستانە و لە هەرێمی کوردستان دادەنیشێت، کەسوکاری ئەزمیە ئارسۆی باس لەوەدەکەن، دوای دەستگیرکردنی هەوڵیانداوە هەواڵی بزانن، بەڵام رێگەیان پێنەدراوە و نازانن بۆچی و لە کوێ دەستگیرکراوە.

بابەتی پێشتر

ڕاداری ڕیاڵ مەدرید لەسەر ئەڵمانیایە

بابەتی دواتر

هەرێمی کوردستان داوا لە عێراق دەکات نوێنەرایەتیی هەبێت لە دانوستانەکانی پەیوەست ئاودا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share