بەڕێوبەرایەتی خۆسەر 600 لایەنگر و چەکداری داعش ئازاد دەکات

یەکێک لە ئازادکراوەکان خوشکێکی پێشوازی لێدەکات

دوای زیاتر لە ساڵێک لە دەستگیرکردنیان بەشێک لەو ئەندامانەی داعش لە شاری قامشلۆ ئازادکران کە بە وتەی بەرپرسانی بەڕێوبەرایەتی خۆسەر لە ڕۆژئاوای کوردستان دەتوانرێت چاکسازیان تێدا بکرێت و جارێکی دیکە لە فکری توند ڕەوی دابماڵرێن.

لەسەر بڕیاری ئازادکردنەکە دوێنێ 15 ی ئەیلول، ئامینە عومەر، سەرۆکی ئەنجومەنی دیموکراتی سوریا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “ئەو 600 کەسەی کە ئازادکراون دەستیان سور نییە بە خوێنی کەس و بەشداری تاوانیان نەکردووە، بەشێکیان تەنها شوێنی قەرەباڵخی کەوتوون”.

ئامینە عومەر، ئاشکرایکردووە، ئەو چەکدارانە دەتوانرێت چاکسازییان لەگەڵدا بکرێت و ژمارەی ئەو زیندانییانە 631 کەس بوون، 253 کەسی دیکەیش لەو چەکدارانە سزاکەیان بۆ نیوە کەمکراوەتەوە، ئەوانەی ئازادیش کراون، بەلانی کەم نیوەی ماوەی سزای زیندانییەکەیان تەواو کردووە.

چەند مانگێک دوای کۆتایی پێهێنانی دەسەڵاتی چەکداری داعش بەڕێوبەرایەتی خۆسەر زیندانیانی لەسەر ئاستی بەشداریکردن لە تاوان و سەرکردایەتی جیاکردەوە و ئەوانەی تەنها بەهۆی بارودۆخی ناوچەکەیانەوە شوێنی داعش کەوتبوون جیاکرانەوە.

بابەتی پێشتر

حەشدی شەعبی ڕەرتیدەکاتەوە پارە درابێتە پەکەکە

بابەتی دواتر

وەزارەتی دەرەوەی عێراق خشتەیەک بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا ئامادە دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داوادەكرێت پەرلەمان پرسی یەكەمەكان و مامۆستایانی وانەبێژ و فەرمانبەرانی گرێبەست یەكلابكاتەوە

ژمارەیەك پەرلەمانتار داوادەکەن بڕگەیەکی دیکە بۆ کۆبونەوەی سبەی پەرلەمانی کوردستان زیادبکرێت، لەبارەی  چارەنووسی مامۆستایانی وانەبێژ و سێ یەکەمەکانی…
Total
0
Share