ژمارەی قوربانیانی بۆردومانەكەی توركیا بۆسەر شەنگال بەرزبووەوە

ژمارەی قوربانیانی بۆردومانەكەی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆسەر نەخوشخانەی سکێنێ لە شەنگال گەیشتە شەش كوژراو و حەوت بریندار.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆكەكانی توركیا سێ جار بۆردومانی دەڤەری سكێنێ-یان لە شەنگال كردووە.

پەیامنێرمان لە ناوچەكە پێیڕاگەیاندین، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دەوروبەری كاتژمێر 2:30، فڕۆكەكانی توركیا زیاتر لە سێ جار دەڤەری سكێنێ-یان لە قەزای شەنگال بۆردومان كردووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە قەزاكەوە بە پەیامنێرمان دراوە، “بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەكانی توركیا بۆسەر نەخۆشخانەكە شەش كەس كوژراون كە سێیان ئیزیدی بوون و سێیەكەی دیكەشیان عەرەبوون، هەروەها حەوت كەسیش برینداربوون”.

دوێنێش فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا لە ناوەندی قەزای شەنگال سەركردەیەكی یەبەشە-یان كردە ئامانج و شەهیدیان كرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دارا سێکانیانی: دوای نووسراوەکەی تەیف سامی چەندجارێک قسە لەگەڵ سودانی کراوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوای نووسراوەکەی وەزیری دارایی عێراق بۆ راگرتنی خەرجکردنی مووچەی هەرێم چەندجارێک قسە لەگەڵ…
Total
0
Share