نرخی کارەباى مۆلیدەی ستییەکان بۆ مانگی 10 دیاریکرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای مۆلیدەی ستییەکانی بۆ مانگی 10 بڵاوکردەوە و بە گوێرەی نرخی کازوایل لە بازاڕدا هەر کیلۆوات ئاوەرێک کارەبای ملیۆدە بە 260 دینار دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (ستییەکان) ئەمڕۆ يەكشەممە کۆبوونەوەیەکی سازکرد و تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی تشرینی یەكەم (10) دیاریکرد، کە بریتییە لە (260) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

بەڕێوەبەرایەتییەکە باسی لەوەشکردووە، لە مانگی رابردوودا نرخی هەر کیلۆوات ئاوەرێک 253 دینار بووە بە گوێرەی نرخی گازوایل.

دووپاتیشیکردەوە، پێویستە سەرجەم ستیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

بابەتی پێشتر

بە هۆکاری ئاگرکەوتنەوە کەسێک دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

بە تۆمەتی دزینی 200 ملیۆن دینار چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share