گەرمیان.. بەهۆی سێ ڕووداوی هاتوچۆوە هەشت كەس برینداربوون

دیمەنی یەكێك لە ڕووداوەكان فۆتۆ: هاتوچۆی گەرمیان

هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت، سێ ڕووداوی هاتوچۆ لە جۆری پێكدادان لە سنوورەكەیاندا ڕوویانداوە و بەهۆیانەوە هەشت كەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە ڕێگای نێوان ڕزگاری – کفری نزیک (گوندی وەلی هێر) ڕووداوێکی پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی (تۆیۆتا کۆرۆلا و هۆندای تۆکسۆن) ڕوویدا و دوو کەس برینداربوون.

ئاشكراشیكرد، پاش نیوەڕۆش دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (جێب و نیسان ناڤارا) پێکیاندادا و چوار کەس برینداربوون، ڕووداوەکە لە نزیک نەخۆشخانەی قەڵا بوو، ئۆتۆمبێلی جۆری جێب دوو ئافرەت و منداڵێک تێیدا برینداربوون و ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ناڤارا شۆفێرەکەی بە سووکی برینداربوو.

هاتوچۆی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو، ڕووداوێکی دیكەی پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (تۆیۆتا هایلۆکس و کیا فۆرتی) لە فولكەی پەنجا ماڵەکەی قەزای کەلار ڕوویداوە، كە بەهۆی لێدانی ئیشارەت بووە، بەهۆیەوە شۆفێری کیاکە و سەرنشینێکی تۆیۆتاكە برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان تایبەت كراوە بە “دۆخی كەسوكاری ئەنفالكراوان”

بڕیارە پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ دانیشتنی ژمارە حەوتی خولی بەهارە بەڕێوەببات، تیایدا دۆخی كەسوكاری ئەنفالكراوان تاووتوێ دەكرێت. لە ڕاگەیەندراوێكدا،…
Total
0
Share