ئامێرێک دروستدەکرێت کە دەتوانێت لە کاتژمێرێکدا چەند جۆرێکی شێرپەنجە دەستنیشان بکات

تیمێکی توێژەرانی زانکۆی تەکساس لە ویلایەتی ئێل پاسۆ سەرکەوتوو بوون لە پەرەپێدانی ئامێرێک کە دەتوانێت شێرپەنجەی کۆڵۆن و پرۆستات بە خێرایی و کاراتر لە شێوازە باوەکانی پێشوو دەستنیشان بکات.

ئامێرەکە پشت بە “تەکنەلۆژیای مایکرۆفلۆیدیکس (تەرکیز لەسەر لێکۆڵینەوە و شیکردنەوەی شلەکان بە پێوەرێکی زۆر ورد) دەبەستێت، ئەمەش واتە توانای ئەنجامدانی چەندین ئەرکی هەیە بە بەکارهێنانی بڕێکی زۆر کەم لە شلەمەنییەکان.

ئامێرەکە بەجۆرێک بەکاردەهێنرێت کە تێیدا “نموونەی خوێنی نەخۆشەکە دەخرێتە ناو ئامێرەکەوە لەسەر جۆرێکی تایبەتی کاغەز کە لە ماوەی چەند خولەکێکدا وێنەی خانە شێرپەنجەییەکان دەگرێت و لەو رێگەیەوە جۆرەکەی دیاریدەکرێت”.

تیمی لێکۆڵینەوەکە دەڵێن، “ئەم شێوازە دەتوانرێت بۆ چەندین جۆری شێرپەنجە بەکاربهێنرێت، واتە ئامێرەکە دەتوانێت لە ماوەی یەک کاتژمێردا نمونەیەک شیبکاتەوە، بە بەراورد بە 16 کاتژمێر بە بەکارهێنانی هەندێک شێوازی باو کە پێشووتر بەکارهاتوون”.

ئەنجامی توێژینەوەکە دەریخستووە کە “هەستیاریی ئامێرەکە نزیکەی 10 هێندەی شێوازە باوکان زیاترە، تەنانەت بەبێ پێویستی بە ئامرازی تایبەتمەند”.

ئەم داهێنانە گرنگییەکی تایبەتی هەیە بەتایبەت لە وڵاتانی تازەپێگەیشتوودا، کە رێژەیەکی بەرزی مردن بەهۆی شێرپەنجەوە تۆمار دەکرێت لە ئەنجامی بەربەستەکانی بەردەم دەستنیشانکردنی پزیشکی.

شیۆ جون لی، کە لە بەشی کیمیا و بایۆکیمیا لە زانکۆی تەکساس کاردەکات، دەڵێت، ئامێرە نوێیەکەمان تێچووی کەمە، کە لە چەند دۆلارێک تێناپەڕێت، هەروەها هەستیارییەکی بەرزی هەیە، کە وا دەکات دەستنیشانکردنی وردی نەخۆشیەکە بەردەست بێت بۆ هەموو کەسێک، بەبێ گوێدانە دۆخی دارایی خۆی.

بابەتی پێشتر

سبەینێ نەوتی سپی لەم شوێنانە دابەشدەکرێت

بابەتی دواتر

ناسک ئەحمەد، کچی هونەرمەند ئەحمەد شەماڵ کۆچی دواییکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share