2022/2/22 تەندروستیی سلێمانی ناچار بە بڕیارێك دەكات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڕیاری قەدەغەکردنی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە تایبەتەکان و بەتایبەت نەشتەرگەریی “منداڵبوون” دا، بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ بەروارێکی پەسەندکراوە لای خەڵک و ژمارەیەکی زۆر هەوڵدەدەن نەشتەرگەرییەکانیان بخەنە ئەو بەروارەوە وەک پیشتر لە بەروارە هاوشێوەکاندا ڕوویانداوە.

بەپێی نوسراوێک کە بەڕێوەبەری پشکنین و بەدواداچوون و دڵنیایی جۆریی سەربە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی نیان حەمە ئەمین واژوویکردووە، ئاگاداری سەرجەم نەخۆشخانە تایبەتەکان دەکات کە لە دەوامی بەیانیانی ئەمڕۆ بەرواری 22/2/2022 هیچ جۆرە نەشتەرگەرییەک بەتایبەت نەشتەرگەریی “منداڵبوون” ئەنجامنەدەن.

بڕیارەکە جیاکاری کردووە بۆ پزیشکانی نەشتەرگەریی خانەنشین و پزیشکانی بێهۆشکاری خانەنشین.

لە نوسراوەکەدا هاتووە، “هەر نەخۆشخانەیەک سەرپێچی بکات بۆ ماوەی 72 کاتژمێر هۆڵی نەشتەرگەریی نەخۆشخانەکە دادەخرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی ئەمنیی هەڵەبجە: ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا تەنانەت ئەگەر کۆدیشی هەبێت ڕێگە نادرێت بێتە ناو بازاڕەوە

لیژنەی ئەمنیی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، ڕێکاری توندی ئەمنی بەرامبەر ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەگرینەبەر، تەنانەت ئەگەر کۆدیشیان هەبێت، ڕێگە نادرێت بێنە…
زیاتر ببینە

پۆلیسی گەرمیان: كەسێكمان دەستگیركردكە مامۆستایانی خوێندنگەیەكی بێزاركردبوو

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی لەلایەن مامۆستایانی خوێندنگەیەكەوە لە كەلار سكاڵا لەدژی كەسێك تۆماركرا كە رۆژانە بەماتۆرسكیل…
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی هەرێم: هەموو کارێکی پێویست ئەنجام دەدەین بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو ئەنجامبدرێت

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لەگەڵ حکومەتی هەرێم هەموو کارێکی پێویست ئەنجامدەدەن بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو ئەنجامبدرێت. لە راگەیەندراوێکی…
Total
0
Share