ئەو خۆراکانەی لە ماسی زیاتر کالیسیۆمیان تێدایە

کالیسیۆم کانزایەکی گرنگە بۆ جەستە، چونکە بەرپرسیاری چەندین ئەرکی گرنگە لەوانەش، پاراستنی ئێسک و بەخشینی هێز بە مرۆڤ و باشترکردنی ماسولکەکان، تا ئێستا وا بووە کە سەرچاوەی سەرەکی ئەم کانزایە، ماسییە، بەڵام چەند خۆراکێک هەن لە ماسی زیاتر ئەم کانزایەیان تێدایە.

رۆژنامەیەکی تایبەتمەندی تەندروستیی ئاشکرای کردووە، هەر 100 گرامێک لە ماسی تەنها 15 میلیگرام کالیسیۆمی تێدایە لە کاتێکدا چەند خۆراکێکی رووەکی هەیە زیاتر لەو بڕە لەخۆدەگرن.

بادەم، بڕی 100 گرام لەم خۆراکە دابینکەری 254 میلیگرام کالسیۆمە بۆ جەستەی مرۆڤ

کونجی، ئەم خۆراکە زۆر دەوڵەمەندە بە کالیسیۆم و لە هەر 100 گرامێک 975 میلیگرامی تێدایە.

هەنجیر، هەر 100 گرامێک لەم خۆراکە 162 میلیگرام کالیسیۆمی تێدایە.

فاسۆلیای سپی، هەر 100 گرامێک لەم خۆراکەی دابینکەری 90 میلیگرام کالیسیۆمە.

بابەتی پێشتر

لە مانگی نیساندا خۆرگیرانی تەواو روودەدات

بابەتی دواتر

کەسێک دەستگیرکرا کە نەخوێندەوار بووە و خۆی وەک پزیشکی جوانکاری ناساندبوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share