پارەی کارمەندانی سەر سندووقەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان خەرجدەکرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، وەزیری دارایی رەزامەندی دەربڕیوە بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ خەرجکردنی شایستە داراییەکانی کارمەندانی سەر سندووقەکانی دەنگدان لە رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.

لە راگەیەندراوێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکاندا هاتووە، تەیف سامی وەزیری دارایی رەزامەندی دەربڕیوە بە پێکهێنانی لیژنەیەک بە سەرۆکایەتیی بەڕێوەبەری خەزێنەی پارێزگاکان و بەڕێوەبەری دارایی و بەڕێوەبەری وردبینی و نوێنەری کۆمسیۆن بەمەبەستی کردنەوەی هەژماری کاتی بۆ خەرجکردنی شایستە داراییەکانی کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.

ئاشکراشیکرد، لیستی ناوی کارمەندان و شایستە داراییەکانیان بۆ خەزێنەی پارێزگاکان دەنێردرێن بە مەبەستی خەرجکردنی پارەکە.

بابەتی پێشتر

پەیامێک لە ئیمڕاڵییەوە گەیشت

بابەتی دواتر

لە سلێمانی زەوی بەسەر توێژێكی دیكەدا دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوونكردنەوەیەك لە ئاسایشی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی وردەكاريی ڕووداوەكەی شەوی ڕابردوو بڵاودەكاتەوە و ئاشكرایدەكات تەقەكەرەكان دەستگیركراون. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی كە…
Total
0
Share