لە سلێمانی زەوی بەسەر توێژێكی دیكەدا دابەشدەكرێت

رێوڕەسمی دابەشكردنی زەوی بەسەر زیندانیانی سلێمانی لەلایەن شارەوانیی سلێمانییەوە دەستیپێكرد.

رێوڕەسمەكە كاتژمێر 10ی بەیانیی ئەمڕۆ لە هۆڵی سیمینارەکان لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە سەرپەرشتی لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی، بەڕێوەبەری گشتیی شەهیدانی سلێمانی و نوێنەرانی زیندانیانی سیاسی دەستیپێكرد.

شارەوانیی سلێمانی بڵاویكردەوە، دابەشکردنی زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسی بەردەوام دەبێت.

ئاشكراشیكرد، لە ساڵی رابردوودا نزیكەی 456 پارچە زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسی-دا دابەشکرا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ڕۆشنبیری بڵاوکردنەوەی پێشبینیی بورجەکانی لە میدیاکان ڕاگرت

وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی بڵاوکردنەوەی پێشبینیی بورجەکان کاریگەریی خراپ لەسەر کۆمەڵگا دروستبووە، بۆیە بڕیاردراوە بڵاوکردنەوەی پێشبینیی بورجەکان…
Total
0
Share