شەپۆلێکی بارانبارین بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم دەگرێتەوە

بەپێی پێشبینیی ناوەندە کەشناسییەکان، ڕۆژی سێشەممە چەند ناوچەیەکی شاخاوی لە هەرێمی کوردستان دەکەونە بەر شەپۆلێکی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ڕەش، بەوهۆیەوە لەو ناوچانە باراندەبارێت.

بەپێی پێشبینییەکان، ئەو ناوچانەی شەپۆلەکە دەیانگرێتەوە زیاتر دەکەونە ناوچە بەرزەکانی پارێزگای دهۆک و هەولێر، لە پارێزگای سلێمانی شەپۆلەکە لاواز دەبێت.

شەپۆلەکە ڕۆژی سێشەممە 26ی ئەم مانگە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم دەگرێتەوە و کاریگەریی لەسەر سەنتەری شارەکان لاواز دەبێت.

پێشبینییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، شەپۆلەکە تەنها ڕۆژێک لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم بەردەوام دەبێت و ئێوارەی ڕۆژی  چوارشەممە کۆتایی پێدێت.

بابەتی پێشتر

فەرماندەیەكی فەیلەقی قودسی ئێران لە سوریا کوژرا

بابەتی دواتر

لە شەڕی بنەماڵەیەکدا گەنجێك کوژرا و ماڵێک سوتێندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share