گواستنەوەی هەرێم لەسەر كێشەی وەستانی كۆنترۆڵی ئۆتۆمبێل ڕوونكردنەوە دەدات

لە ڕوونكردنەوەیەكی تایبەتدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان، ڕەتی دەكاتەوە ئینتەرنێتی 5جی كاریگەری هەبێت لەسەر كۆنترۆڵی ئۆتۆمبێل.

پاش ئەوەی لە شاری سلێمانی كۆنترۆڵی بەشێك لە ئۆتۆمبێلەكان لەكاركەوتن، زانا مەلا، بەڕێوبەری نوسینگەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە 10ی تشرینی دووەم بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئینتەرنێتی 5جی بەهیچ جۆرێك كاریگەری نابێت لەسەر كۆنترۆڵی ئۆتۆمبێل، چونكە ڕەینجی ئەو جۆری ئینتەرنێتە زۆر بەرزە و ڕەینجی كۆنترۆڵ زۆر نزمە، هیچ پەیوەندییەكیان نییە”.

ئەوەشی ئاشكراكرد، بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕوونكردنەوەی خۆی لەسەر ئەو پرسە بڵاوبكاتەوە.

دوێنێ دووشەممە 9ی تشرینی دووەم لە پێشهاتێكی سەیردا ڕیمۆت كۆنترۆڵی بەشێك لە ئۆتۆمبێلەكانی شاری سلێمانی لەكاركەوتن، هاوڵاتییانیش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئەو جۆرە ئینتەرنێتەیان بە هۆكاری كێشەكە زانی.

بابەتی پێشتر

بەكارهێنانی بابەتەكانی سپیكردنەوەی پێست 'مەترسیدارن'

بابەتی دواتر

گۆچانەكەی دەستی شێخ نەهرۆ بەرەو سیاسەت دەبات یان هەمان ڕۆڵی باوكی؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share