لە سلێمانی دەستدەكرێت بە پێدانی زەوی بە فەرمانبەران

لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە ناوی نزیكەی حەوت هەزار فەرمانبەر بۆ پێدانی زەوی بۆ شارەوانی سلێمانی گەڕاوەتەوە و تیروپشك بۆ ناوەكان كراوە و سەرۆكی شارەوانی سلێمانیش دەڵێت، “ئەو فەرمانبەرانەی تیروپشكیان بۆ كراوە، لە وەزارەتەكانی شارەوانی و كاروباری كۆمەڵایەتی و كارەبان و وەزارەتی شارەوانیش بەردەوامە لە لێكۆڵینەوە بۆ فۆڕمی فەرمانبەرانی وەزارەتەكانی دیكە”.

لەیلا عومەر، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی بە میدیایی رەسمیی یەكێتی راگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە ناوی زیاتر لە 6 هەزارو 700 كەس بۆ شارەوانیی سلێمانی گەڕاوەتەوە بەمەبەستی پێدانی زەوی پێیان، لە دوو رۆژی رابردوودا تیروپشك بۆ ناوەكان كراوە و ئەو فەرمانبەرانە ژمارەی زەوییەكانیان وەرگرتووە.

دەشڵێت، “ناوی ئەو فەرمانبەرانەی بۆ شارەوانیی سلێمانی نێردراون، لە وەزارەتەكانی شارەوانی و كاروباری كۆمەڵایەتی و كارەبا بوون، چونكە وەزارەتی شارەوانی تاوەكو ئێستا تەنها تووانیوویەتی وردبینی بۆ ئەو فەرمانبەرانە بكات و ئێمەش رێكارەكانی دابەشكردنی زەویمان دەستپێكردووە”.

بابەتی پێشتر

كۆمسیۆن نەوەی نوێ و دوو كاندیدی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان سزادەدات

بابەتی دواتر

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست: بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینەوە مووچەی مانگی ئەیلولی مامۆستایانی گرێبەست دابەشنەكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە قەزایەکی هەرێم سبەینێ کرایە پشوو

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سەیدسادق بڵاویکردەوە، سبەینێ لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشووی رەسمییە. بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سەیدسادق بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلە باران…
Total
0
Share