ڕێژەی تووشبوون بە پەتای وەرزی و کۆرۆنا لە ناو منداڵانی سلێمانیدا کەمیکردووە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی فێرکاری لە سلێمانی ڕایگەیاند، ڕێژەی تووشبوون بە پەتا و کۆرۆنا لەناو منداڵاندا کەمیکردووە، ئەوەش بە پێوەری ئەو ڕێژەیەی سەردانی نەخۆشخانە دەکەن.

دكتۆر پشدەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی (دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاری) بە تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، “دوانزە ڕۆژ پێش ئێستا پێشنیازێکم کرد ئەگەر بۆ 10 ڕۆژی تر ئەم پەتای وەرزی و کۆرۆنایە کەمنەکات، ئەوا باشترە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ دەوامی خوێندنگاکان ڕابگیرێت، سوپاس بۆ خودا بۆ ماوەی هەفتەیەک دەبێت، ژمارەی ئەوانەی سەردانی بەشی ڕاوێژکاریی نەخۆشخانە دەکەن بەڕێژەی %30 بۆ %40 کەمیكردووە، ئەوانەشی پێویستیان بە داخڵکردن هەیە لە نەخۆشخانە بەهەمانشێوە ژمارەیان کەمیکردووە”.

بە بۆچوونی دكتۆر پشدەر عەبدوڵڵا، دابەزینی ئەو ڕێژەیە بە گومانەوە پەیوەندی بە دروستبوونی بەرگریی ڕێژەیەکی زۆر لە منداڵاندا بێت بۆ ئەو پەتایانە لەگەڵ گۆڕانی کەش و هەوا بۆ هەوایەکی تاڕادەیەک شێدار”.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی (دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاری) ئاماژەی بەوەشکرد، “گرنگ نییە گوێمان بۆ دەگیرێت یان نا، ئەوەی لامان گرنگە ئەوەیە هەموو لایەک ئاگاداری گۆڕانکارییەکانی تەندروستی بن، بۆ ئەوەی ڕێکاری پێویست بگیرێتەبەر بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان و ڕێگریکردن لە دروستبوونی کارەسات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شایستە داراییەكانی سێ مانگی مامۆستایانى وانه‌بێژ خەرجكرا

وه‌زاره‌تى دارایی ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر خه‌رجكردنى شایسته‌ داراییه‌كانى مامۆستایانى ‏وانه‌بێژى بۆ سێ مانگ ده‌ربڕی. ‏ وه‌زاره‌تى دارایی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی سەبارەت بە ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ماوەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی درێژکراوەتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

کەشناسیی زانیاریی نوێ لەبارەی ئەو شەپۆلی بەفر و بارانەوە ئاشکرادەکات کە هەرێمی گرتووەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەو شەپۆلی بەفر و بارانەی هەرێمی گرتووەتەوە ئەمڕۆ و سبەینێش بەردەوام دەبێت. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی…
Total
0
Share