نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست: بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینەوە مووچەی مانگی ئەیلولی مامۆستایانی گرێبەست دابەشنەكرا

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایدەگەیەنێت، دابەشنەكردنی مووچەی مانگی ئەیلولی مامۆستایانی گرێبەست بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینە بووە لە بانكەكاندا.

عەلی رەئوف نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینە لە بانكەكاندا مووچەی مانگی ئەیلولی مامۆستایانی گرێبەست دابەشنەكراوە و ئەوەی باسدەكرێت كە بەهۆی بایۆمەترییەوە بووە هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە راستییەوە و لە هەوڵداین كە بەزووترین كات مووچەی مانگی ئەیلولی مامۆستایانی گرێبەست دابەشبكرێت.

لەبارەی شایستەی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی تەمموز و ئاب، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست وتیشی، ” چاوەڕواندەكرێت لە مانگی داهاتوودا شایستەی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ ئەو دوو مانگە خەرجبكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: کێشەی دەرمان بەردەوامبێت ناچاردەبین هەندێک لە نەخۆشخانە و بەشەکان دابخەین

کێشەی کەمبوونەوەی دەرمان لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی ماوەی ساڵێکە بەردەوامە بەڵام ئێستا دۆخەکە بەرەو کۆتاییهاتن و نەمانی دەرمان…
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: دادگای فیدراڵی هەر بڕ‌یارێك لەبارەی تەوتینی مووچەوە بدات یەكێتی پێوەی پابەند دەبێت

لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی رایدەگەیەنێت، دادگای فیدراڵیی عێراق هەر بڕ‌یارێك لەبارەی تەوتینی مووچەوە بدات یەكێتی پێوەی پابەنددەبێت و…
Total
0
Share