وردەكاریی رووداوەكەی قەزای سەیدسادق بڵاوكرایەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی پۆلیسێك كە ئاسەواری چوار فیشەكی پێوە بووە گەیەنراوەتەوە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شەهید شەوكەت لە قەزای سەیدسادق.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، تەرمی ئەو كەسەی كە هێنرایە نەخۆشخانە ئاسەواری چوار فیشەكی پێوەبوو بەڵام بۆ توێكاری دوای هەندێك ڕێكاری پزیشكی سەرەتایی، ئاراستەی پزیشكی دادیی سلێمانی كرا بۆ ئەنجامدانی توێكاری.

بەپێی زانیارییەكان، هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر وردەكاریی گیانلەدەستدانی هاوڵاتییە بەریتانییەكە بڵاودەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر وردەكاریی گیانلەدەستدانی هاوڵاتییە بەریتانیاكە بڵاودەكاتەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share