بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا: لە هەرێمی کوردستان ڕێژەی شێرپەنجە لەناو منداڵاندا زیادیکردووە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ڕایدەگەیەنێت، لە هەرێمی کوردستان ڕێژەی شێرپەنجە لەناو منداڵاندا زیادیکردووە و هۆکارەکەشی پیسبوونی ژینگەیە.

د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ڕایگەیاند، پێشتر بەشێوەیەکی گشتی لەناو نەتەوەی کورددا ڕێژەی تووشبوونی منداڵان بە شێرپەنجە زۆر کەم و دەگمەن بوو، بەڵام ئێستا ئەو ڕێژەیە زیادیکردووە.

وتیشی، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی زیادبوونی ڕێژەی شێرپەنجە لەناو منداڵاندا، پیسبوونی ژینگەیە، لە جیهانیشدا کە باس لە زیادبوونی ڕێژەی شێرپەنجە دەکرێت، ژینگە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژی جیهانیی مامۆستایانە
یەکێتیی مامۆستایان: تاکە ڕێگا بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی مامۆستایان داخستنی قوتابخانەکانە

ڕێکخراوی یونسکۆی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی 5ی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی جیهانیی مامۆستایان دیاریکردووە، لە جیهاندا…
Total
0
Share