کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت و خێرایی با زیاتردەکات

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ چوارشەممە پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت و خێرایی با زیاتردەکات.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمدا هاتووە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانی شەودا لە لووتکەی ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری کەمێک بەفربارین هەیە، لە هەندێک ناوچە سنوورییەکانیش نمە باران دەبێت.

ئاشکراشیکرد، پلەی گەرما دابەزینی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت و کاریگەری ئەم کەشە لەسەر ناوچە سنوورییەکان تا بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە بەشێوەی نمە باران و بەفر لەکاتی جیاجیا بەردەوامی دەبێت.

هەر لە راگەیەندراوەکەی کەشناسییدا هاتووە، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ کەمێک زیادبوونی خێرایی با بەتایبەت لەسنووری باشووری هەرێم، پلەی گەرمی کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست: یەکەم مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی داوادەكات مەرامی حزبی و ناکۆکییە کەسییەکان نەکرێنە پێوەر بۆ پەیوەندییە سیاسییەکان

هاوسەرۆكی یەكێتی داوادەكات، مەرامی حزبی و ناکۆکییە کەسییەکان نەکرێنە پێوەر بۆ پەیوەندییە سیاسییەکان و دەربارەی چالاكوانە بەندكراوەكانی بادینانیش…
Total
0
Share